دانلود قطعه‌ی گۆڵ گۆڵ از گروه بروسکه

تک آهنگ گۆڵ گۆڵ

آهنگساز: ئاکو لطف‌الله‌زاده
خواننده: نیما
تنظیم: برۆسکە
گیتار: حمید کریمی، امید نوروزی
طراح کاور: سمیه لطف‌الله‌زاده


دانلود قطعه‌ی نەبوون و بوون از گروه بروسکه

تک آهنگ بوون و نەبوون

آهنگساز: ئاکو لطف‌الله‌زاده
شعر: هەژار
تنظیم: برۆسکە
خواننده: نیما
طراح کاور: شعیب مکتب‌داری



متن آهنگ نه‌بوون و بوون:

هاتن بە دەسی خۆم نەبوو ، هێنایانم
دەرچوونە دەریش چۆن و کەیە ؟نازانم

سەد خۆزگە نەهاتبام ، نەچووبام ، نەببام
لەم گێرە و کێشەدا ڕەحەت باگیانم

بۆ هاتمە سەرزەوی و لە بەرچی چوونم؟
بەهرەی چ بوو بو خودا نەبوون و بوونم؟

هاتووم و دەچم بێ وە بزانم بۆچی؟!
پاش مردنەکەش دوورە دەراوی ڕوونم

گەردوون بە دزی دوێنێ لە لام درکانی
هەرچی بەسەرت دێ لە دەس ئێمەت زانی

لەم چەرخ و خولەمدا دەسەڵاتم بوایە
خۆم ئێستە ڕەها دەکرد لە سەرگەردانی…

هه ژار

دانلود قطعه‌ی گۆڵ ئەفرۆز از گروه بروسکه

تک آهنگ گۆڵ ئەفرۆز

آهنگساز: ئاکو لطف‌الله‌زاده
شعر: فولکلور (سیدمحمد صفایی)
تنظیم: برۆسکە
خواننده: نیما
طراح کاور: شعیب مکتب‌داری



متن آهنگ گۆل ئەفرۆز:

تۆ لە هەڵپەرکێ وەرە لای شانم

سەدرا ڕۆڵەڕۆ لە دەردی کاری
بوومە هاوساماڵ پەریەکەی شاری
دەردی بێ دەرمان عەلاجە کاری
ماچێ لەو دەمتە باوانم بۆ یادگاری

یادگاریەکەو بنم لە بەخەڵ
با لێ نەنیشێ تۆز و خاک و خۆڵ
یادگاریەکەو یا جەم یا شانەس
نام شوشەی عەترەو باوانم نام کلکەوانەس

لێویاوەو هۆ برا لێویاوەو
خۆم و بەرخه پار بەینمان شێویاوەو
لێویاوەو خۆمە قۆروانی
با تۆز نەنیشێ لە کەوشەکانی

دەسێم برد بۆ سێف پام خزیا بۆ به‌ی
باخەوان دیمی لێم کردی هەی هەی

وتم باخەوان لێم مەکە هەی هەی
ئەوە سێفەکەو نیامە جیگەی خۆی
نە باخەوانم نە میوە سینم
هاتمە ئەم باخە باوانم باڵات ببینم

لێویاوەو هۆ برا لێویاوەو
خۆمۆ گۆل ئەفرۆز بەینمان شێویاوەو
لێویاوەو خۆمە قۆروانی
با تۆز نەنیشێ لە کەوشەکانی

دانلود قطعه‌ی زامی ناسور از گروه بروسکه

تک آهنگ زامی ناسوور

آهنگساز: ئاکو لطف‌الله‌زاده
شعر: هیوا
تنظیم: ئاکو لطف‌الله‌زاده، امید نوروزی
خواننده: نیما
طراح کاور: مهسا رضایی



متن آهنگ زامی ناسور:

برینی ناسۆر

هەر کە دەتبینم برینم سەر لە نوێ ئەکولێتەوە
زامی دڵ ناسۆرە چبکەم، دڵمە ئاخر پێتەوە

ئەو تەماشایەت کە تیری تاکوو ناخی دڵ دەچوو
ئاخر ئەی هاوار و بێداد، چۆن لە بیرم چێتەوە

هەر وەکوو خولیا لە بیرم ماوە ئەو خۆش لەحزەیەی
لێوەکەم گەستی کوتت: ئەی خوا بە دەس ئەم شێتەوە

دڵ کە هێشتا جێگە تیری زۆر کەوانی پێوەیە
چۆنە ئەم تیر و کەوانەت وا لە دڵ نابێتەوە

تۆ کە چاوبازان دەناسی، خۆت مەخە داوێکی تر
ئەم خەت و خاڵانە بەخوا بێخۆ ناڕازێتەوە

هێشتە بەم گشتە برینەش چوویتە بەر تیرێ تریش؟
بۆچی تۆ هیوا بەزەیکت بەو دڵەت نایێتەوە..؟

هیوا
خەزەلوەری 87
دیواندەرە