دانلود قطعه‌ی زامی ناسور از گروه بروسکه

تک آهنگ زامی ناسوور

آهنگساز: ئاکو لطف‌الله‌زاده
شعر: هیوا
تنظیم: ئاکو لطف‌الله‌زاده، امید نوروزی
خواننده: نیما
طراح کاور: مهسا رضایی



متن آهنگ زامی ناسور:

برینی ناسۆر

هەر کە دەتبینم برینم سەر لە نوێ ئەکولێتەوە
زامی دڵ ناسۆرە چبکەم، دڵمە ئاخر پێتەوە

ئەو تەماشایەت کە تیری تاکوو ناخی دڵ دەچوو
ئاخر ئەی هاوار و بێداد، چۆن لە بیرم چێتەوە

هەر وەکوو خولیا لە بیرم ماوە ئەو خۆش لەحزەیەی
لێوەکەم گەستی کوتت: ئەی خوا بە دەس ئەم شێتەوە

دڵ کە هێشتا جێگە تیری زۆر کەوانی پێوەیە
چۆنە ئەم تیر و کەوانەت وا لە دڵ نابێتەوە

تۆ کە چاوبازان دەناسی، خۆت مەخە داوێکی تر
ئەم خەت و خاڵانە بەخوا بێخۆ ناڕازێتەوە

هێشتە بەم گشتە برینەش چوویتە بەر تیرێ تریش؟
بۆچی تۆ هیوا بەزەیکت بەو دڵەت نایێتەوە..؟

هیوا
خەزەلوەری 87
دیواندەرە